
ئەحمەد قەدەفەری، فەرماندەی سەربازی و جێگری پێشووی مەڵبەندی شارەزووری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیاند، ساڵی 2003، لە ناوچەی خورماڵ و ئەحمەدئاوا، جەنابی مام جەلال، لەبەرامبەر چۆڵکردنی چەند خانوویەک و بارەگایەکی ئەوکاتی کۆمەڵی ئیسلامی، بڕی 300 ھەزار دۆلاری داوە بە مامۆستا عەلی باپیر، بۆ ئەوەی ناوچەی خورماڵ چۆڵ بکەن، دواتر ئێمە پارەکەمان دا بە مامۆستا عەلی باپیر، ئەویش ناوچەی خورماڵی چۆڵ کرد و بارەگاکانی گواستەوە بۆ شاری سلێمانی.
گوتیشی: “ئەو بارەگایانەی کۆمەڵی ئیسلامی ئەوکاتە ئێمە لێمان کڕیون، ئێستاش لای ئێمە ماون، تەنانەت ئەو بارەگایەی کۆمەڵی ئیسلامی ئێستا کۆمیتەی یەکێتیی تێدایە و ھەموو بارەگاكانیش لەبەرامبەر چۆڵکردنیان پارەمان داونەتێ”.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو پارەیەی مام جەلال، لەبەرامبەر چۆڵکردنی بارەگاکانی کۆمەڵی ئیسلامی داویەتی بە مامۆستا عەلی باپیر، 250 ھەزار دۆلار نەبوو، بەڵکو 300 ھەزار دۆلار بووە، بۆیە ڕووداوەکە ڕاستە، نەك تەنیا ئەوکاتە، بەڵكوو ئەوکاتەی مام جەلال سەرکۆماری عێراقیش بوو پارەی دەدا بە کۆمەڵی ئیسلامی و حزبەکانی دیکەش.
ئا:کاروان خدر حسن