شانده‌كه‌ی پارتی بۆ سه‌ردانی لایه‌نه عێراقییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بێت و هه‌ریه‌ك له جه‌عفه‌ر ئیمینكی، نازه‌نین وسو و عه‌ره‌فات كه‌ره‌م ئه‌ندامی شانده‌كه‌ن.
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 26/3/2022ی بۆ دانیشتنی پەرلەمان دیارکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێردرێت. 40 کەس بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار خۆیان کاندید کردووە، لەنێوایاندا رێبەر ئەحمەد کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکێکە لە کاندیدە بەهێزەکان.