نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / کچە مۆدێلێکی کورد لەسەر “سوکایەتی بە شەهیدان و هەڵەبجە” دەستگیرکرا

کچە مۆدێلێکی کورد لەسەر “سوکایەتی بە شەهیدان و هەڵەبجە” دەستگیرکرا

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە دەڵێت، بەتۆمەتی سوكایەتیكردن بەشەهیدان و دانیشتوانی هەڵەبجە، ئەمڕۆ سەنا یوسف لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی هەڵەبجەوە لەشاری سلێمانی دەستگیركراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 21ی ئازاری 2022، موقەدەم بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە وێستگەنیوز-ی ڕایگەیاند، ”لەسەر سکاڵای بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان وئەنفال کراوانی پارێزگایی  هەڵەبجە، بەتۆمەتی  سوکایەتیكردن بەشەهیدان و دانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجە، مەفرەزەی بنکەی پۆلیسی  فریاکەوتنی هەڵەبجە  لەشاری  سلێمانی  تۆمەتبار سانا یوسف دەستگیرکراوە.  
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، تۆمەتبار لەدایک بووی  1994 دانیشتوی سلێمانی  گوندی  ئەڵمانی  بەپێ  مادەی  دووی  خراپ بەکارهینانی  ئامێری  پەیوەندی کردن دەستگیر کرا.
بەرزان عوسمان ئەوەشی خستۆتە ڕوو، ”تۆمەتبارەكە بەبڕیاری دادوەریی لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە،   تابەروای  30ی ئەم مانگە بەندکراوە، دۆسیەیی لێکۆڵینەوەیی  لەبنکەی پولیسی  شەهید سەرکار  بۆ ڕێکخراوە.”

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *