نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ  کاروباری ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێگەیشت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ  کاروباری ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێگەیشت

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئاداری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،  پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەماندا میلینگ وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا، هێرشی مووشەکی ناڕەوا بۆ سەر هاووڵاتییانی هەولێر تاووتوێ کرا. هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی هێرشەکە پێشیلکارییەکی گەورە و ئاشکرای سەروەری عێراقە.

سەرۆکی حکومەت هەوڵ و هەماهەنگیی بەردەوام و هاوبەشی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی روونکردەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڵمەتی چەواشەکارانە لە دژی  هەرێمی کوردستان و دەرخستنی راستییەکان و رەتکردنەوەی تۆمەتەکان.  داواشی لە شانشینی یەکگرتوو کرد کە لەم رووەوە پشتیوانی هەولێر و بەغدا بکات.

وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دووپاتیکردەوە کە شانشینی یەکگرتوو، پشتگیریی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات و جەختیشی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی پشتیوانێکی بەهێزی، ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراقە.

هەردوولا هاوڕابوون کە لە پەیوەندی و هەماهەنگیی بەردەوامدا بن.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *