
شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی، یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیجییه‌كانی شاره‌كه، دوای راگرتنی بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ، كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌كه‌ی وه‌گه‌ڕ خسته‌وه و مه‌سروور بارزانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی سلێمانی كرد.
كۆمپانیای قه‌یوان پڕۆژه‌ی دروستكردنی شه‌قامی 100 مه‌تری له سلێمانی راگرت، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ خه‌رج نه‌كردنی شایسته داراییه‌كان گه‌ڕانده‌وه.
له نووسراوی كۆمپانیاكه‌دا هاتووه، كۆمپانیای جێبه‌جێكار بڕیاری داوه به‌ڕاگرتنی ته‌واوی كاره‌كانی پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی “ئۆتۆبانی بابان” له 12-3-2022 له سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی پڕۆژه‌كه، به‌هۆی خه‌رج نه‌كردنی شایسته داراییه‌كانی پڕۆژه‌كه.
به‌پێی زانیارییه‌كان،راگرتنی پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی له‌لایه‌ن كۆمپانیای قه‌یوان، به‌هۆی ئه‌و گوشارانه‌یه كه له‌سه‌ر كۆمپانیاكه‌دا هه‌یه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی یه‌كێتی.
هه‌روه‌ها ئه‌و داهاته‌ی كه له سلێمانی كۆ ده‌كرێته‌وه، بۆ پڕۆژه‌كانی ناوخۆی شاره‌كه خه‌رج ناكرێ، ئه‌وه‌یش به هۆكارێكی تری راگرتنی كاره‌كانی ئه‌و پڕۆژه‌یه داده‌نرێ.