نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانی بۆ شاندێكی ئه‌مه‌ریكا: ئاماده‌ی دانووستانین له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان

مه‌سرور بارزانی بۆ شاندێكی ئه‌مه‌ریكا: ئاماده‌ی دانووستانین له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی ئەمریکی کرد و دوايين گۆڕانکاریی و پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسى عێراقیان تاوتوێکرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9ی ئاداری 2022، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازىی له‌ شاندێكى ئه‌مهريكى کرد به‌ سه‌رۆكايه‌تى ماتيۆ توله‌ر، باڵوێزی ئه‌مريكا لە عێراق و شاندەکە له‌ جەنەراڵ جۆن برێنان فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له‌ عيراق و سووريا، جينيفه‌ر گاڤيتۆ جێگری ياريدەدەرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ بۆ كاروبارى عيراق و ئێران، ئيتان گۆڵدريچ جێگری ياريدەده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ بۆ كاروبارى ڕۆژهەڵاتی نزیک و وڵاتانی سوريا، لوبنان و ئوردن، ڕۆبەرت پاڵادینۆ كونسولى گشتيى ئه‌مريكا له‌ هه‌ولێر و ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسی دیکەی پێکهاتبوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا، دوايين گۆڕانکاری و پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسى عێراق وبارودۆخى سوریا و ناوچەکە تاووتوێ کرا.

تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە کەرتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکوومەت، جەختی لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە ئەم بڕیارە، پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانە و خزمەت بە بەرژوەندیی هاووڵاتییان و سەقامیگریی و ئارامیی و ئاسایشی عێراق ناکات، هەروەها سەرۆکی حکوومەت، ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی دانوستان و لە سەر بنەمای دەستوور دەربڕی.

شاندی ئەمریکی پشتیوانی خۆیان بۆ بەردەوامی سەقامگیریی ئابووری و سیاسی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و گرنگیی بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی پێشمەرگە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی كۆبوونەوەکە بوون .

بەپەلە

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی زانكۆ، نووسه‌ران، رۆژنامه‌نووسان، ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان و وه‌رزشوانان كۆبووه‌وه‌

رۆژی دووشه‌ممه‌ 20ی تشرینی یەکەمی 2025 له‌ شاری هه‌ولێر، سه‌رۆك مەسعود بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *