نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی و باڵوێزی نەرویج پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێ کرد

مەسرور بارزانی و باڵوێزی نەرویج پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێ کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵوێزی نەرویج لە ئوردن و عێراق کرد و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 7ی ئاداری 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئیسپن لیندبەک، باڵوێزی نەرویج لە ئوردن و عێراق کرد و لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و نەرویج کرا.

باڵوێزی نەرویج لە ئوردن و عێراق، وێڕای خستنەڕووی پڕۆژە و بەرنامەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ئامادەیی برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا نیشاندا.

لای خۆیەوە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاسی هاوکارییەکانی حکوومەتی نەرویجی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش کرد و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ فراوانکردنی دەرفەتەکانی هاوکاری و هەماهەنگیکردن لە گەڵ نەرویج و بەهێزترکردنی پەیوەندیی هەمەلایەنە، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و وەبەرهێناندا دەربڕی.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *