نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی کۆڕبەندی ڕەخساندنی هەلی کاربەڕێوە دەچێت

بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی کۆڕبەندی ڕەخساندنی هەلی کاربەڕێوە دەچێت

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کۆڕبەندێک بۆ رەخساندنی هەلی کار و بەرەوپێشبردنی پیشەسازی، به‌ ئاماده‌بوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ساز دەکرێت.

د. محەمەد شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، راگەیاند: له‌ژێر چاودێری و به‌ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، گه‌وره‌ترین كۆربه‌ندی گرنكیدان به‌پیشه‌سازی و ره‌خساندنی هه‌لی كار، ساز دەکرێت.

هەروەک محەمەد شوکری رایگەیاند: کۆڕبەندەکە رۆژی یەکشەممە 6-3-2022 لە هەولێر بەڕێوە دەچێت و تێیدا مەسرور بارزانی باسی بەرنامەی حكوومه‌ت لە رابردوو و داهاتوودا دەکات، جگە لە باسکردنی بونیادنانی ناوچەی پیشه‌سازی و رەخساندنی هه‌لی كار.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماژەی بەوەش کرد، کۆڕبەندەکە به‌ئامانجی پێشخستنی زیاتری كه‌رتی پیشه‌سازی و خستنەڕووی هه‌وڵه‌کانی كابینه‌ی نویه‌می حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ره‌خساندی هه‌لی کار، ساز دەکرێت.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *