نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / وەزیری دەرەوەی روسیا : نازییەكان لە ئۆكراین لەناودەبەین

وەزیری دەرەوەی روسیا : نازییەكان لە ئۆكراین لەناودەبەین

سێرگی لاڤرۆڤ” وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، ئەرکیان لەناوبردنی نازییەکانە لە ئۆکراین.

“لاڤرۆڤ” لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، سەرۆکی ئۆکراین و سیستمی حکومڕانی بە نازی وەسف کرد و وتی ئەرکیان ئەوەیە کە نازییەکان لە ئۆکراین لەناوببەن. “لاڤرۆڤ” باسی لەوەشکرد، روسیا ئامادەی دانوستانە لەسەر بنەمای رێز و رێگە نادەن لە خاکی ئۆکراینەوە ھەڕەشەیان لەسەر دروست بکرێت.

لاڤرۆڤ راگەیاند، ئامادەن بۆ دانوستان لەسەر بنەمای رێز، ھۆشداریشیدا لە پێکدادانی راستەوخۆ لەگەڵ ھێزەکانی ناتۆ.

ئاشکراشیکرد، جەنگی سێیەمی جیھانی لە ئەگەری سەرھەڵدانیدا، ئەتۆمی دەبێت،

لە چاوپێکەوتنێکیشدا “لاڤرۆڤ باسی لەوە کردووە، ئەگەر “کیێڤ” چەکی دەستبکەوێت ئەوا روسیا روبەڕووی ھەڕەشەی مەترسیدار دەبێتەوە، وتیشی روسیا رێگە بە ئۆکراین نادات ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، وتیشی ئەگەر جەنگی سێیەمی جیھانی رووبدات، ئەتۆمی و وێرانکەر دەبێت.

وەزیری دەرەوەی روسیا، داواشی لە ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی “ناتۆ” کرد فراوانخوازییەکانی رابگرێت لە خۆرھەڵاتی ئەوروپا، ھۆشداریشیدا لە پێکدادانی راستەوخۆ لەگەڵ ھێزەکانی ناتۆ.

بەپەلە

میدیای سووریا دەڵێت هەسەدە و دیمەشق گەیشتنە لێکتێگەیشتن

میدیای سووریا دەڵێ، حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێکی نوێ. بەپێی ئەو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *