
سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق رای گەیاند لە كۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەماندا سەركۆماری نوێ هەڵدەبژێردرێت و دەنگدانیش بۆ لیژنە پەرلەمانییەكان دەكرێت.
فەرمانگەی میدیایی پەرلەمانی عێراق بڵاوی كردەوە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمان، كۆبوونەوەی داهاتووی دیاری كردووە بۆ هەڵبژاردنی سەركۆماری نوێ.
جێی باسە ئەمڕۆ دووشەممە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەئامادەبوونی 288 ئەندام پەرلەمان بەڕێوەچوو.