
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هێزەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، لە بوونی تەرمێک لە بەستی دارەتوو ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەرکەوت کە هاوڵاتییەک بەناوی عمران صادق اسماعیل کە باری دەروونی تەواو نەبووە، 37 ڕۆژ لەمەوبەر بە هۆی لافاوەکەی دارەتوو خنکاوە، ئاگاداری بنکەی پۆلیسی دارەتوو و بەشی پۆلیسی بەڵگە و تاوان و ئامبۆڵانس کرایەوە، بۆ ئەوەی تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی بکرێت و دواتر ڕادەستی خانەوادەکەی بکرێتەوە.