نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / وەزارەتی بەرگری ئۆکراین ئاماری کوژرا و زیانەکانی سوپای روسیا ئاشکرا دەکات

وەزارەتی بەرگری ئۆکراین ئاماری کوژرا و زیانەکانی سوپای روسیا ئاشکرا دەکات

بەپێی ئاماری نوێی وەزارەتی بەرگری ئۆکراین کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، لە پێکدادانەکاندا سوپای ئۆکراین توانیویەتی ١٤ فڕۆکەی جەنگی ڕووسیا، ھەشت ھێلیکۆپتەر و ١٠٢ تانکی سەربازی تێکبشکێنێت. 


وەزارەتی تەندروستی ئۆکراینش ڕایگەیاند، ھەر لە ئەنجامی ھێرشەکەی ڕووسیادا ھەزار و ١١٥ کەس، کە ٣٣ کەسیان منداڵن، لە وڵاتی ئۆکراین کوژراون.


سێ ڕۆژە ھێرشی سوپای ڕووسیا بۆسەر ئۆکراین دەستیپێکردووە و سەدان ھەزار خەڵک لەو وڵاتە بەھۆی ھێرشەکەوە دەربەدەر بوون و بەرەو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ھەڵھاتوون.


ئەمڕۆش سوپای ڕووسیا ھێرشەکانی بۆسەر شاری کیڤی پایتەختی ئۆکراین چڕکردەوە و شەڕو پێکدادان لەدەوروبەری شارکە ھەیە ناوبەناویش مووشەک و ھاوەن ئاڕاستەی نێو شارەکە دەکرێن.

بەپەلە

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا: دەستوەردانی ئیسرائیل لە کاروباری سوریا رەوشی ناوخۆی ئەو وڵاتە ئاڵۆزتر دەکات

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا دەڵێت: لەگەڵ  حکومەتی سوریا هەماهەنگیان هەیە سەبارەت بە دۆسیەی کوشتنی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *