
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان گوتی، ھەموو فراکسیۆنەکان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ھاوڕان و یەک بۆچوونیان ھەیە، بەڵام پێویستە تەوافوقی سیاسی ھەبێت، چونکە ڕەھەندی سیاسی و نیشتمانیی ھەیە.
موناقەھوەچی، ڕایگەیاند: ”کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەڕێوە دەبەین بۆ گرتنە بەری ڕێوشوێنی یاسایی و پەیڕەوی لەبارەی بۆچوونی فراکسیۆنەکانەوە کە ١٦ فراکسیۆن ھەیە و ھەمووان لەسەر یەک کۆنووس ئیمزایان کردووە و ھیچ فراکسیۆنێک بە جیا بۆچوونی نییە و ھەمووان ھاوڕان لەسەر ئەوەی کە ھەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت و یاسای کۆمسیۆن وھەڵبژاردنەکان ھەموار بکرێتەوە و یاخود یاسای ھەڵبژاردن بەجێھێشتنی وەکوو خۆی.
مونا قەھوەچی گوتیشی: ”ئێمە ڕێز لە بۆچوونی فراکسیۆنەکان دەگرین و لە ھەمان کاتدا پێویستمان بە سازان ھەیە، چونکە بڕیار دراوە بە سازان یەکلایی بکرێتەوە و تەوافوقی سیاسیی پێویستە و ڕەھەندی سیاسی و نیشتمانیی ھەیە، بۆیە گرنگە تەوافوقی سیاسی لە دەرەوەی پەرلەمانی بکرێت، بۆیە جارێ ئێمە کۆبوونەوەمان نەکردووە تا ھەڵسەنگاندن بۆ بۆچوونی فراکسیۆنەکان بکەین.