
له چوارچێوه‌ى چالاكييه‌كانياندا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2022/2/18 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆك حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێس، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دواى خستنه‌ڕووى پوخته‌يه‌ك ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ره‌وشى عێراق به‌گشتى، سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت، سوپاسى پشتگيريى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانيان له عێراق كرد، به‌تايبه‌تى رۆڵى (يۆنامى) له هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراقدا و هيواى به‌رده‌واميى يارمهتيدان و پشتگيريى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له عێراق خواست.
دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى داعش، ته‌ورێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو. تێيدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه، كه داعش هێشتا مهترسييهكى جددى و راستهقينهيه و له عێراق و سووريا هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌كات.

هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه باس له گرنگيى هه‌ماهه‌نگيى هه‌ولێر و به‌غدا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر كرا و جه‌خت له‌وه كرايه‌وه، كه هه‌مووان كار بكه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى بۆ عێراق، چونكه به نائارامى و ناسه‌قامگيرى، پرۆسه‌ى سياسى بنكۆڵ ده‌كرێت، بۆ ئه‌مه‌ش نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت يارمه‌تيده‌ر بێت.
خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له كاتى خۆي‌دا، دوا بڕيارى دادگه‌ى باڵاى فيدراڵيى عێراق ده‌رباره‌ى ياساى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان و ئه‌گه‌رى سه‌ردانى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه بۆ عێراق دواى پێكهێنانى حكومه‌تى تازه‌ى فيدراڵى له عێراق، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوون.
مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئیتالیا كۆبووه‌وه
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی (18ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) لە شاری میونشنی ئەڵمانیا، لەگەڵ لۆرێنزۆ گویرینی، وەزیری بەرگری ئیتالیا کۆبووه‌وە.

لە کۆبووەنەوەکەدا مه‌سرور بارزانی و لۆرێنزۆ گویرینی، گفتوگۆیان دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتالیا کرد.
له دیداره‌كه‌دا جەخت لە سەر گرنگیی هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کرایه‌وه، لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و سەقامگیری ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ له په‌راوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ژماره‌یه‌ك له گه‌وره به‌رپرسانی وڵاتان كۆده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی خشته‌ی دیداره‌كان له میونشن، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌یمه‌ن سه‌فه‌دی، وه‌زیری ده‌ره‌وه و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوردن، خلووسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا، حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، نه‌جیب میقاتی، سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان، ئورسۆلا ڤۆنده‌رلاین، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا دیداری ده‌بێت.



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا کۆبووەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 18ی 2022 لە شاری میونشنی ئەڵمانیا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا کۆبووەوە.
لە کۆبووەنەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا کرا.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوانیان لەپێناو سەقامگیری ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە کرده‌وە.

پێشتریش، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، لۆرێنزۆ گویرینی، وەزیری بەرگری ئیتالیا کۆبووه‌وە.
ئه‌مڕۆ كۆنفرانسی میونشن ده‌ستی پێكرد و بڕیاره مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ئه‌وروپا و جیهان كۆببێته‌وه.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەى عەرەبستانی سعوودی کۆبووه‌وه
ئەمڕۆ شەممە، 19ی شوباتی 2022 لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شازادە فەیسەل بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی شانشینی عەرەبستانی سعوودی کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عەرەبستانی سعوودیه تاووتوێ کران و پێویستیی فراوانکردنی دەرفەتەکانی پەیوەندی و هەماهەنگیی بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هەردوولان، دووپات کرایەوە.




سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پەرلەمانتارانی ئەڵمانی کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ شەممە، 19ی شوباتی 2022 لە دووەم رۆژی بەشداریکردنیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تۆماس ئیرندل، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پارتی ( CSU ) و رۆدریك کیسوێتەر لە پارتی (CDU)کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا تاووتوێ کرا و گرنگیی برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی هەردوولا دووپات کرایەوە و ئاماژە بە پێگەی هەرێمی کوردستان کرا وەك فاکتەرێکی گرنگیی سەقامگیریی لە ناوچەکەدا.


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی لوبنان کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ شەممە 19ی شوباتی 2022 لە پەراوێزی دووەم ڕۆژی چالاکییەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان کۆبووە.
لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پەیوەندییەکانی لوبنان و هەرێمی کوردستان تاوتووێ کرا. هەردوولا جەختیان لە سەر پێویستیی و گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان کردەوە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی لوبنان کۆدەبێتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی لوبنان کۆدەبێتەوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ شەممە 19ی شوباتی 2022 لە دووەم ڕۆژی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ نایف ئەلحەجرەف ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی وڵاتانی کەنداو لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.
هەروەها ئاماژە بە سەردانەکانی ئەم دواییەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی کەنداو کرا و جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتانی کەندا و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە.


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئوردن کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ شەممە 19ی شوباتی 2022 لە پەراوێزی چالاکییەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەیمەن سەفەدی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی شانشینی ئوردن کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوکۆ دەربارەی پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن کرا و گرنگیی فراوانکردنی دەرفەتەکانی پەیوەندی و هەماهەنگیی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا دووپات کرایەوە.


.jpg)
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ريكا كۆبووەوه
ەمڕۆ شەممە 19ی شوبات له دووه‌م ڕۆژى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئيليسا سلۆتكين و ئادەم شیف ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ريكا كۆبووەوه.
لە کۆبوونەوەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرا. هەروەها ئاماژە بە بڕیاری ئەم دواییەی دادگای باڵای ئیتیحادی کرا دەربارەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان و دووپاتکرایەوە کە ئەم بڕیارە بەلای هەرێمی کوردستان قبوڵکراو نییە و هەرێمی کوردستان بە هەموو شێوەیەک داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی دەکات.



چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە