
سه‌رۆك بارزانی له تویتێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌هید محه‌مه‌د محه‌مه‌د سادق، ده‌نگی به‌رزی راستی و رێگای ئازادی بوو.
سه‌رۆك بارزانی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، شه‌هید محه‌مه‌د محه‌مه‌د سادق سه‌در، ده‌نگی به‌رزی راستی بوو، بۆ رووناك كردنه‌وه‌ی رێگه‌ی ئازادی.
سه‌رۆك بارزانی له تویته‌كه‌یدا راشیگه‌یاند، “دروود بۆ یادی هه‌میشه زیندووی و سڵاو له رۆحی پاكیشی”.
محه‌مه‌د محه‌مه‌د سه‌در، كه‌سایه‌تییه‌كی ئاینی شیعه‌ی ئۆپۆزسیۆنی دژ به سه‌دام حوسێن بوو، له ساڵی 1999 له ماڵه‌كه‌ی له (حه‌نانه) نه‌جه‌ف له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو تیرۆر كرا.
