
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی لوبنان کۆبوونەوە و جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی دووەم ڕۆژی چالاکییەکانی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، لەگەڵ نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان کۆبووەوە و لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و پەیوەندییەکانی لوبنان و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێکرد.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی و گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە.