
بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی (18ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) لە شاری میونشنی ئەڵمانیا، لەگەڵ لۆرێنزۆ گویرینی، وەزیری بەرگری ئیتالیا کۆبووه‌وە.

لە کۆبووەنەوەکەدا مه‌سرور بارزانی و لۆرێنزۆ گویرینی، گفتوگۆیان دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتالیا کرد.
له دیداره‌كه‌دا جەخت لە سەر گرنگیی هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کرایه‌وه، لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و سەقامگیری ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ له په‌راوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ژماره‌یه‌ك له گه‌وره به‌رپرسانی وڵاتان كۆده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی خشته‌ی دیداره‌كان له میونشن، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌یمه‌ن سه‌فه‌دی، وه‌زیری ده‌ره‌وه و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوردن، خلووسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا، حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، نه‌جیب میقاتی، سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان، ئورسۆلا ڤۆنده‌رلاین، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا دیداری ده‌بێت.



چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە