
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، خۆشحاڵی خۆی به به‌شداری له كۆنفرانسی میونشن ده‌ربڕی كه بڕیاره 18 تا 20ی ئه‌م مانگه به‌رێوه بچێ.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له تویتێكدا رای گه‌یاندووه، خۆشحاڵم به به‌شداری له 58ه‌مین خولی كۆنفرانسی میونشن كه كۆنفرانسه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ نادڵنیایی ئاسایش و ئابووری دنیا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه له كۆنفرانسه‌كه‌دا بۆچوونی خۆمان به ته‌واوی ده‌خه‌ینه ڕوو.
سبه‌ی هه‌ینی 58ه‌مین كۆنفرانسی ته‌ناهیی میونشن له ئه‌ڵمانیا ده‌ست پێ ده‌كات، بڕیاره تا 20ی ئه‌م مانگه درێژه بكێشێت.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا 600 میوان له كه‌سایه‌تی و سه‌یاسه‌تمه‌دار و سه‌رۆكی وڵاتان به‌شداری ده‌كه‌ن، ئه‌و وڵاته‌ش بۆ پاراستنیان رێوشوێنی گرنگی ته‌ناهیی گرتووه‌ته‌به‌ر.