نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / جووتیار عادل:کۆمپانیا نەوتییەکان دڵنیادەکەینەوە کە پابەندین بەڕێککەوتنەکانمان بەرامبەریان‌

جووتیار عادل:کۆمپانیا نەوتییەکان دڵنیادەکەینەوە کە پابەندین بەڕێککەوتنەکانمان بەرامبەریان‌

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، “کۆمپانیا نەوتییەکان دڵنیادەکەینەوە کە پابەندین بەرێککەوتنەکانمان بەرامبەریان”.

جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم لەچاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، “کۆمپانیا نەوتییەکان دڵنیادەکەینەوە کە پابەندین بەڕێککەوتنەکانمان بەرامبەریان‌و گومان لەهیچ ڕەفتارو بڕیارێکى خۆمان ناکەین لەکەرتى نەوتدا، ئەو بڕیارانەى داومانە دەستورى‌و یاسایین‌و ئێستاش لەگەڵ بەغدا بەردەوامین لەگفتوگۆ”.

وتیشى:”ئێمە ئامادەبوین بەهاى 250 هەزار بەرمیل نەوت‌و نیوەى داهاتە فیدراڵییەکان ڕادەستى بەغدا بکەین، دواتر چاودێرى دارایی هاتە هەرێم‌و وردبینى کرد لەوبارەیەوە، بەڵام بڕیارەکەى ئێستا هەموو ئەو هەوڵانە دەخاتە ژێر پرسیارەوەو کۆسپ لەبەردەم هەردوو حکومەت دروستدەکات”.

بەوتەی جوتیار عادل، “پابەندین بەڕێککەوتنەکانمان لەگەڵ بەغدا، هەموو ڕێکارە دەستوریی‌و یاساییەکان دەگرینەبەر بۆ بەرگریکردن لەمافە دەستورییەکان‌و پاراستنى ڕێککەوتنەکان‌و گرێبەستەکان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان”.

بەپەلە

پەیاما سەرۆکێ حکوومەتا هەرێما کوردستانێ ب ھەلکەفتا جەژنا ڕۆژیێن ئێزی

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی جەژنی (ڕۆژیێن ئێزی)، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی خوشك …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *