
ئه‌مڕۆ چوارشەممە (16ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له ده‌وحه‌ی پایتەختی قەتەر، له‌گه‌ڵ شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئال سانى، ميرى قه‌ته‌ر كۆبووەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق بەتایبەتی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی قەتەر لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى قەتەر له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌تايبه‌تى له بواره‌كانى ئابوورى، بازرگانى و وه‌به‌رهێناندا کرا.
دوێنێ (15ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی فه‌یسبووك، سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند، “ئەمڕۆ لە یەکەم رۆژی گەشتەکەماندا بۆ قەتەر، لە دەوحەی پایتەخت، سەردانی دامه‌زراوه‌ی قه‌ته‌ر (مؤسسة قطر – Qatar Foundation)مان كرد، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە بۆ کاروباری توێژینەوە و پەروەردە و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی”.
هەر لەمیانەی سەردانەکەیدا، مەسرور بارزانی لە شاری ئەلخوری قەتەری، ستادیۆمی ئەلبه‌یتی بەسەر کردەوە، کە بڕیارە ئەمساڵ جامی جیهانی فیفای 2022ی تێدا بەرێوەبچێت.
دیوانی میری قه‌ته‌ر له سایتی فه‌رمی خۆیان له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی، میری قه‌ته‌ر پێشوازی له به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری كرد.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە