نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەشیر حەداد:بڕیاری دادگای فیدڕاڵی سیاسییە جێبەجێ ناکرێت

بەشیر حەداد:بڕیاری دادگای فیدڕاڵی سیاسییە جێبەجێ ناکرێت

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە خولی پێشوو دەڵێت، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق سیاسییە نەوەک دەستووری، بۆچی لە ۲۰۱۲ـەوە ئەم بابەتەیان خەواندوە و ئێستا دەیوروژێنن، ئەم بابەتە جێبەجێکردنەکەی ئاسان نیە و دەکەوێتە ئەستۆی حکوومەتی ئایندە کە ھێشتا پێکنەھاتووە.

دکتۆر بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە خولی پێشوو، ڕاگەیاند: “ئەم بابەتە ئەوەندەی بابەتێکی یاساییە لە ئێستادا لەم بارودۆخە ئاڵۆزەی سیاسی عێراقدا دەوروژێندرێ ئەوەندە بابەتێکی دەستووری نیە، ئەگەر وەک ئەوەی وان دەڵێن بۆ لە ۲۰۱۲ تاکو ئێستا ماوەتەوە و خەوێنراوە لە دادگای فیدڕاڵی تازە ئەم بابەتە دەوروژێنرێ، گەر سەیر بکەین لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا چەندین بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دەرچووە کە زۆربەیان دژ بە ھەرێمی کوردستان بووە ھەر لە ڕەتکردنەوەی “بەڕێز وشیار زێباری” و ئەم بڕیارەش لەگەڵی بەیەکەوە ببەستینەوە، ئەوا بە بۆچوونی ئێمە ئەم بڕیارانە بڕیاری چاوەڕوانکرابوون چونکە ھەمان ئەم ئەقڵیەتە شۆڤێنیەی کە لە بەغدا لە ۲۰۰۳ تاوەکو ئێستا ھەر ھەبووە.

د. بەشیر، دەشڵێ: “جێبەجێکردنەکەی زۆر ئەستەم و زەحمەت دەبێ، ئەمەش دەوەستێتە سەر چۆنیەتی پێکھێنانی حکوومەتی ئایندە، چونکە لایەنی جێبەجێکار بۆ ئەم بڕیارە حکوومەتە، حکوومەتیش ڕێککەوتن ھەیە لەنێوان ھەرێم و بەغدا، ئەمە کاتی زۆری دەوێ جێبەجێکردنی وا بە ئاسانی نیە حکوومەتی ھەرێمی كوردستانیش دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانی نابێ لە گشت بوارەکانی نەوت و بوودجە و بە بوارەکانیتریشەوە”.

جێگرەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەخولی پێشوو، زیاتر گووتی: “لەبەر ئەمە ئەم بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی وانیشاندەدا کە دۆسیەی نەوت لە ھەرێمی کوردستان بابەتێکە لە دەسەڵاتەکانی فیدڕاڵیە، کە ئەمەش وانیە دەسەڵاتەکانی فیدڕاڵی واتا “حەسڕی”لە دەستووری عێراقدا کەچەندە لە دەسەڵاتی حکوومەتی فیدڕاڵیە، بەڵام بابەتی نەوت ئەمە بابەتێکە کە دەسەڵاتی ھاوبەشە لە نێوان حکوومەتی فیدڕاڵی و حکوومەتی ھەرێم.

بەپەلە

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی زانكۆ، نووسه‌ران، رۆژنامه‌نووسان، ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندان و وه‌رزشوانان كۆبووه‌وه‌

رۆژی دووشه‌ممه‌ 20ی تشرینی یەکەمی 2025 له‌ شاری هه‌ولێر، سه‌رۆك مەسعود بارزانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *