نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / عەبدوڵڵا كوێخا موبارەك: دادگای فیدڕاڵی عێراق ماف و ئازادی کورد وەکو قومارخانە و شوێنی سیغەی ناشرعی ئافرەتان لە قوم و تاران تەماشادەكات

عەبدوڵڵا كوێخا موبارەك: دادگای فیدڕاڵی عێراق ماف و ئازادی کورد وەکو قومارخانە و شوێنی سیغەی ناشرعی ئافرەتان لە قوم و تاران تەماشادەكات

عەبدڵڵای كوێخا موبارەك كادیری پێشكەوتووی پارتی، ڕایگەیاندووە:”پرسیار ئەوەیە بۆچی ئەم دادگایە چەندین ساڵە و تەنانەت دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیش بڕیارێکی وای دژی نەوت و غازی ھەرێمی کوردستان نەداوە تا ئەو کاتەی بەرەی ئێران لە عێراقدا لاواز دەبن و ھۆکاری لاوازیەکەیان دەگەڕێننەوە بۆ پشتیوانی نەکردنی کورد و بەتایبەت لایەنی سەرەکی و یەکەمی کوردستان کە لە ئێستادا دژی دەستێوەردانی دەرەکیە لە کوردستان و عێراقدا؟
لەگەڵ ڕێزی زۆر بۆ ناوی دادگا و سەروەری یاسا بەشێک لە شیعەی عێراق و ئێرانیەکان ئەیانەوێت دادگاکانی عێراق و ماف و ئازادیە دەستوریەکانی کورد وەکو قومارخانە و شوێنی سیغەی ناشرعی ئافرەتان (مەلھاکان)ی قوم و تاران تەماشا بکەن و بەکاری بھێنن بۆ حەزوئارەزوو بەرژەوەندیە سیاسیەکانی خۆیان.

وتوشییەتی:”ئەگەر سەرکردایەتی کورد بێ دەنگ و بێ ھەڵوێست بێت لە ئاستی ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی دژی نەوت و غازی ھەرێمی کوردستان یان ھەر لایەن و تاکێکی کورد دڵخۆش بێت بەو بڕیارە و پشتیوانی لێبکات ئەوا جگە لە چونە قاڵبی خیانەتکاریەوە ئەبێت چاوەڕێی لەدەستدانی نیشتیمانەکەی و ھەرێمی کوردستانیش بێت بە چەند قۆناغ و موئامەرەیەکی تری لەم جۆرە بڕیارە.

ئاماژەی بەوەكردووە:”ھەر لایەن و تاکێکی کوردی ئەتوانن و جێگای دەستخۆشیە چاودێر و دژی گەندەڵی و بەھەدەردانی داھاتی نەوت و غاز بن، بەڵام ھەوڵدان بۆ ڕادەستکردنەوەی ئابوری سەربەخۆی کوردستان لە ڕقی ململانێ ناوخۆییەکانی خۆمان، یان چەواشەکردنی خەڵک و تۆمەتبارکردنی ھەر ھێز و لایەنێکی کوردی کە بەرگری لە ئازادی و ئابوری سەربەخۆی ھەرێمی کوردستان دەکات و ھەوڵی پاراستنی قەوارەی ھەرێم دەدات ئەوە خیانەتە و شایەنی چاوپۆشی و لێخۆشبوون نیە و پێویستە دادگایی بکرێت بە تاوانی خیانەتی نیشتیمانی.

بەپەلە

چرکە دەقی نامەی (بارزانیی نەمر) بۆ جه‌نه‌ڕاڵ دیگۆل بڵاودەکاتەوە

ئەمڕۆ لەکاتی سەردانەکەیدا، ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، نامەیەكی مەلا مستەفا بارزانیی نەمری پێشكەشی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *