مه‌سرور بارزانی، لە قه‌ته‌ر و له‌لایه‌ن سوڵتان بن سه‌عد ئه‌لموڕێخی وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه پێشوازیی لێكرا
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمیی شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومەت، بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێ کەوت و پێش كه‌مێك گه‌یشته قه‌ته‌ڕ.
لەو سەردانەیدا، مەسرور بارزانی لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، کۆ دەبێتەوە و تاوتوێی پرسەکانی ئالوگۆڕی بازرگانی، وزە، وەبەرهێنان و کشتوکاڵ دەکەن.
دەسەڵاتدارانی قەتەر لە رێوڕەسمی پێشوازیکردن لە مەسرور بارزانی، ئاڵای کوردستانیان لە فڕۆکەخانە لە دەوحەی پایتەختی وڵاتەکەیان، هەڵکردووە.