نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / راگەیەنراوێك لە پۆلیسی سلێمانییەوە

راگەیەنراوێك لە پۆلیسی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد دو تۆمەتباریان دەستگیركرد، كە یەكێكیان لەكاتی روداوێكی هاتوچۆدا برینداربوە و دوای لێكۆڵینەوە دەركەوتوە، بڕێك ماددەی هۆشبەری پێبوە.

 بەگوێرەی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست چرکە.كەوتوە تێیدا هاتوە دوای ئەوەی شۆفێری تەكسییەك بە ئوتومبێلەكەی لەهاوڵاتییەك دەدات و دواتر هەڵدێت و دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی روداوەكەو هاوڵاتییەكەیان بەبرینداری گەیاندە نەخۆشخانە.

لە راگەیەنراوەكە هاتوە ، دوای لێكۆڵینەوەو پشكنینی كەسەكە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە، دەركەوت كە بڕێك ماددەی هۆشبەری لەجۆری كریستاڵ پێبوە، لەكاتی پشكنینی ئوتومبێلەكەیدا دەستگیراوە بەسەر چەكێكی بێ مۆڵەتدا.

ئاماژە بەوەكراوە دواتر لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەدەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار كراوەتەوە كە لەدایكبوی 1982ە و بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندوە دوای ماوەیەكی كەم لە روداوەكە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد توانیان شۆفێری تەكسیەكەش بدۆزنەوەو دەستگیری بكەن.

لەئێستا تۆمەتبارەكەی دیكە  كە لە دایكبوی 1969یە و بەبڕیاری دادوەر راگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە

بەپەلە

دادگای فیدراڵی جێبەجێکردنی بڕگەیەکی تایبەت بە ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕاگرت

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە بەرژوەندیی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی دەرکرد و فەرمانی کرد شێوەیەکی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *