نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / ناوەڕۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان بایدن و پۆتن تایبەت بە ئۆكراینا

ناوەڕۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان بایدن و پۆتن تایبەت بە ئۆكراینا

 

كۆشكی سپی رایگه‌یاند، “جۆ بایدن” سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هۆشداری داوه‌ته‌ “ڤلادیمێر پوتن”، سه‌رۆكی رووسیا، له‌ باره‌ی مه‌ترسی هێرشی سه‌ربازی سوپای رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆشكی سپی سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆكی گفتوگۆی ته‌له‌فۆنی نێوان “پوتن” و “بایدن”، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ “پوتن”ی وتووه‌: “هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا تێچووییه‌كی گه‌وره‌ و كاردانه‌وه‌ی خێرا به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت”.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ كاتی هه‌ولێر، هه‌ریه‌ك له‌ “پوتن” و “بایدن” له‌ رێی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییه‌وه‌ ره‌وشی ئۆكرانیایان تاوتوێكرد.

رووسیا مه‌رجی هه‌یه‌ و داوا ده‌كات، په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) له‌ ئۆكرانیا بكشێته‌وه‌ و كۆتایی به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی ناتۆ له‌ ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات بهێنرێت.

ماوه‌ی دوو رۆژه‌ نێرده‌ دیپلۆماتییه‌كان و هاووڵاتیانی وڵاتانی خۆرئاوایی هۆشداریان پێدراوه‌ و ئۆكرانیا به‌جێده‌هێڵن.

ئه‌مڕۆش ئه‌مه‌ریكا كۆتایی به‌ مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی له‌ ئۆكرانیا هێنا، كه‌ وه‌ك راهێنه‌ر هاوكاری سوپای ئۆكرانیایان ده‌كرد و له‌وڵاته‌كه‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: فرانس پرێس

بەپەلە

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا: دەستوەردانی ئیسرائیل لە کاروباری سوریا رەوشی ناوخۆی ئەو وڵاتە ئاڵۆزتر دەکات

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا دەڵێت: لەگەڵ  حکومەتی سوریا هەماهەنگیان هەیە سەبارەت بە دۆسیەی کوشتنی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *