
سەرۆكی حكوومەت لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی “تویتەر” پەیامێكی لەمبارەیەوە بڵاو كردووەتەوە، تیایدا هاتووە “بە توندی هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر فڕۆکەخانەی ئەبها سەركۆنە دەكەم. زیادبوونی هێرشەکانی ئەم دواییە لە ڕێگەی درۆنەوە جێگای نیگەرانیمە، بەتایبەتییش لە بەئامانجگرتنی ژێرخانی مەدەنی. هاوخەمی دەردەبڕم بۆ خەڵک و حکوومەتی سعوودیە”.
جێی باسە ئەمڕۆ حوسییهكانی یەمەن بهچهند فڕۆكهیهكی بێفڕۆكهوانهوه هێرشیان كردە سهر فڕۆكهخانهی شاری ئەبها، له ئهنجامدا 12 كهس بریندار بوون.

چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە