
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له قه‌زای كه‌لار منداڵێك به‌هۆی یاریكردن به‌ده‌مانچه‌ی باوكی، گوللـه‌یه‌كی له‌خۆیداوه و له‌ئێستاشدا به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراوه.
مقده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدوری به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌گه‌ڕه‌كی حه‌مرینی قه‌زای كه‌لاره‌وه منداڵێكی هه‌شت ساڵانیان هێنایه به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار به‌ناوی ( ا – ح – س ) كه به‌هۆی به‌ركه‌وتنی گوللـه‌وه برینداربو بو.
راشیگه‌یاند، به‌وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی، “منداڵه‌كه‌یان یاری به‌ده‌مانچه‌كه‌ی باوكی كردوه‌و نه‌یانزانیوه فیشه‌ك له‌به‌ر كاربوه، له‌ئه‌نجامدا گوللـه‌یه‌كی له ده‌ست ده‌رچوه‌و خۆی برینداركردوه”.