
رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ كاروباری دارایی، رایگه‌یاند، ئیدی كاتی وتنی راستییه‌كانه و به‌رپرسیارێتی به ترسنۆكی ناكرێت و پێویسته هه‌موو ئه‌وانه‌ی راستییه‌كان ده‌زانن باسیان بكه‌ن و ئه‌وانه‌شی ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتمان نییه، با واز بهێنن.
رێباز حه‌ملان له باره‌ی داهاتی ناوخۆ له سلێمانی گوتی: له سنووری سلێمانی داهات وه‌ك خۆی و ئه‌وه‌ی پێویسته كۆناكرێته‌وه و ناگه‌ڕێندرێته‌وه گه‌نجینه‌كانی حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر مووچه خۆراندا.
روونیشیكرده‌وه، له هه‌ولێره‌وه داهاتی نه‌وت و پشكی سلێمانی له 200 ملیاره‌كه ره‌وانه‌ی سلێمانی ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وان پشكی خۆیان بۆ ته‌مویلی مووچه، كه %43ی مووچه‌یه و 167 ملیار دینار ده‌كات، ناگه‌ڕێننه‌وه بۆ گه‌نجینه‌كانی حكومه‌ت و بانكه‌كان تا بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆران خه‌رج بكرێت.
له باره‌ی 200 ملیاره‌كه‌شه‌وه، رێباز حه‌ملان جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌و بڕه پاره‌یه سولفه‌یه و خێری به‌غدا نییه، مادام ئه‌وان دژی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمن، پێویسته ئه‌ركی خۆیان به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكه‌ن و ناردنی پاره‌كه مانگ له دوای مانگ زیاتر دوا ده‌كه‌وێت و ئێستا له 9ی شوباتین، كه‌چی بڕی سولفه‌ی مانگی رابردوویان نه‌ناردووه، له كاتێكدا ده‌بوو له 20ی مانگدا بینرێن.
ئاشكراشیكرد، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌یه‌كه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون ئه‌و سولفه‌یه تا مانگی ئازاری ئه‌مساڵ به‌رده‌وام بێت و دوای ئه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای راپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی حكومه‌تی به‌غدا بڕیار ده‌دات.
ئه‌وه‌شی گوت: پێویسته پێداچوونه‌وه‌یه‌كی جددی به پرسی كۆكردنه‌وه‌ی داهات له سه‌رجه‌م خاڵه سنوورییه‌كان به تایبه‌تی له ده‌ڤه‌ری سلێمانی و باج و رسووماتی ئه‌و ناوچه‌یه بكرێت.