
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان:
پاڵپشت بە نوسراوی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران/سەرۆكایەتی دیوان ژمارە (275) لە 31/1/2022 و فەرمانی وەزاری وەزەارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بە ژمارە (118) لە 1/2/2022 ، رایدەگەیەنێن كە پێویستیمان بە دامەزراندنی ژمارەیەک ھەلگرانی بروانامەی بەکالۆریۆس ھەیە بۆ سەنتەری ئۆتیزم ی سەر بە بەرێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەلایەتی بیتوێن لە ڕانیە
بەم شێوەیەیی خوارەوە
1- کارگێری کار بەشی ئیدارە بەکالۆریوس رەگەزی مێ یەک دانە
2- توێژەری دەرونی بەکالۆریوس رەگەز مێ یەک دانە
3- توێژەری کۆمەلایەتی بەکالۆریوس رەگەز مێ یەک دانە
4- پەروەردەی تایبەت بەکالۆریوس رەگەز مێ چوار دانە
5- کارگوزار ئامادەیی رەگەز مێ یەک دانە
6- شۆفێر ئامادەیی رەگەز نێر دوو دانە
7- پاسەوان ئامادەیی بەرەو خوار رەگەز نێر دوو دانە پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی نێوان (24 بۆ 36) ساڵ بێت و دانيشتووى ناحیەی حاجیاوە بێت.
تێبینی / پركردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی (7) رۆژ لە رێكەوتی 7/2/2022 تا رێكەوتی 14/2/2022.