
وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی قەزای پشدەری کرد بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون و بەدواداچوون لە بڵاوبونەوەی پەتای سکچون و ڕشانەوە لەو سنورەدا.
د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ماوەی ھەفتەیەکە پەتای سکچوون و ڕشانەوە لە سنوری قەزای پشدەر سەریھەڵداوەتەوە و تا ئێستا ٤٦٠ نەخۆش داخڵی نەخۆشخانە کراون و دوو لەسەر سێیان منداڵن. وتیشی، گومان دەکرێت سەرھەڵدانەوەی نەخۆشییەکە لە رێگەی سەرچاوەی ئاوەوە بێت، بەڵام ئەوەش ئەنجامی کۆتایی نییە و پشکنین و لێکۆڵینەوەکان بەردەوام دەبن
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە