
فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به فه‌رمی به‌شدارینه‌كردنی له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی دووشه‌می په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردن و دیاریكردنی سه‌رۆك كۆمار ڕاگه‌یاند .
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی فڕاكیسۆنی پارتی ڕایگه‌یاند: بۆ بەرژەوەندی گشتی و بە ئامانجی تەواوکردنی ڕاوێژ و بەردەوامی دیالۆگە بەردەوامەکان له‌نێوان فڕاكسیۆنه سیاسییەکان، بڕیارمان دا ئامادەیی دانیشتنی سبه‌ی دووشەم 7ی شوباتی 2022ی ئەنجوومەنی نوێنەران نەبین.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ڕه‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری سوننه (تحالف السیاده) به‌شدارینه‌كرنیان له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕاگه‌یاندبوو، به‌مه‌ش به به‌شدارینه‌كردنی ئه‌و سێ گه‌وره‌ترین فڕاكسیۆنه ئه‌گه‌ری دواخستنی دانیشتنی سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق زیاتر ده‌بێت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە