
رۆژێك به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، دادگای باڵای ئیتیحادی له عێراق به شێوه‌یه‌كی كاتی رێكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق راگرت، تا ئه‌وكاته‌ی سكاڵاكان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه .
بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی بڕیارێكی كاتییه كه دادوه‌ر به گوێره‌ی یاسا كارپێكراوه‌كان ده‌ری ده‌كات.
ئه‌مه له كاتێكدا به گوێره‌ی بڕگه‌كانی مادده‌ی 4 له یاسای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق ژماره 8 كه له ساڵی 2012 ده‌رچووه، هۆشیار زێباری سه‌رجه‌م مه‌رجه یاساییه‌كانی بۆ خۆكاندیدكردن تێدایه و هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به دیاریكراوی له رێككه‌وتی 31ی 1ی 2022 له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌سته‌ی پێداچوونه‌وه و وردبینی ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌سه‌ند كرد كه خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندید كردبوو و له‌نێو 25 به‌ربژێریش هۆشیار زێباری وه‌ك تاكه كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌و پۆسته ناوی له ژماره 12ی لیسته‌كه په‌سه‌ندكرابوو.
ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی له رۆژی 24ی 1ی 2022 ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ناوی ته‌واوی كاندیدانی ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، ده‌سته‌ی لێپێچینه‌وه و دادپه‌روه‌ری و فه‌رمانگه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوانی كرد له ئه‌نجامدا 25 كه‌س ناویان گه‌ڕایه‌وه كه باكگراوندیان پاكه و سه‌رجه‌م مه‌رجه یاساییه‌كانیان تێدایه و هیچ دۆسییه‌یه‌كی یاسایی و گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ریان ساغ نه‌بۆته‌وه له نێو به‌ربژێره‌كانیش هۆشیار زێباری وه‌ك كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان ناوی له 12مین كاندیدی لیسته‌كه بوو، هه‌ر بۆیه ئه‌میندارییه‌تی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ناوی كاندیدانی په‌سه‌ندكرد.
چاودێرانی سیاسی پێیانوایه كه ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای باڵای ئیتیحادی بڕیارێكی سیاسییه نه‌ك یاسایی بۆ ڕازیكردنی لایه‌نی دیكه هه‌روه‌ها ئه‌مجۆره بڕیاره له كاتژمێره‌كانی كۆتایی بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر سه‌رۆك كۆمار دراوه ئه‌مه‌ش گومان ده‌خاته سه‌ر ڕاست و دروستی بڕیاره‌كه.