
لیژنەی سه‌رپه‌رشتیاری موه‌لیدە ئەھلییەکانی سلێمانی ده‌ڵێت، نرخی ئەمپێڕێک كاره‌بای موه‌لیده لەمانگی رابردوودا له نێوان 15 هه‌زار بۆ 16 هەزار و 500 دیناربووە، هاوكات خشته‌ی كاركردنی موه‌لیده به‌هه‌مان شێوه‌ی مانگی رابردوو ده‌بێت.
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 2ی شوبات، لیژنەی سه‌رپه‌رشتیاری مۆوه‌لیدە ئەھلییەکانی سلێمانی لە راگەیه‌نراوێکیدا ئاشکرای کرد، نرخی كاره‌بای موه‌لیدە ئه‌هلییه‌كانی سلێمانی كۆبووەوە و به‌گوێره‌ی نرخی گازۆیل و كاتژمێره‌كانی كاركردن نرخی ئه‌مپێرێیك كاره‌بای مۆوه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ مانگی رابردوو له نێوان 15 هەزار دینار بۆ 16 هەزار و 500 دینار ده‌بێت.
.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە