نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی.. بووجەیەکی تایبەتی تەرخانکرد بۆ پڕۆژەی ئاوی سۆران

مەسرور بارزانی.. بووجەیەکی تایبەتی تەرخانکرد بۆ پڕۆژەی ئاوی سۆران

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، زیاتر لە ٤١٢ ملیۆن دیناری بۆ چەندین پڕۆژەی ئاو لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تەرخان كرد.

فەرمانگەى میدیا و زانیارى بڵاوی كردەوە لە چوارچێوەی گرنگیدانی زیاتری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە خزمەتگوزاریی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی گوژمەی (٤١٢,١٨٤,٠٠٠) ملیۆن دینار دەربڕی بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گەڕەکەکانی (باپشتیان، جوندیان و نەهری) لە سەنتەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سەنتەری ناحیەی خەلیفان و شارۆچکەی سرێشمەی سەر بە هەمان ناحیە.

گوژمەکەش بە شێوەی نەختینە و قۆناغ، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خەرج دەکرێت.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *