نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / تەنیا تاهیر: لایەنەكانی عێراقی ناتوانن خۆیان لە دەست پێشخەریەكەی كاك مەسعود لابدەن

تەنیا تاهیر: لایەنەكانی عێراقی ناتوانن خۆیان لە دەست پێشخەریەكەی كاك مەسعود لابدەن

سەرۆك بارزانی دەستپێشخەری بۆ دۆخی عێراق و كوردستان بڵاو كردەوە،ئەمڕۆش سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆكی كوردستان، سەردانی موقتەدا سەریانكرد لە نەجەف،بەرپرسێكی باڵای حزبی سۆسیالیست دەڵێ،دەست پێشخەریەكەی كاك مەسعود دەبێتە كۆكەرەوەی ناوماڵی شیعە و كوردستانیش.

تەنیا تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی سیۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، بە میدیایی خواكوڕكی ڕاگەیاند:” ئەودۆخەی ئێستا عێراق و ناوچەكەی پێدا تێدەپەڕێت هەستیارە پێویستی بە هەڵوێستی بەرپرسیارانە هەیە،دەستپێشخەریەی جەنابی كاك مەسعود، بڵاوی كردووەتەوە لەكاتی خۆیدایە،ئەوە لە جەنابیان چاوڕێ دەكرێت لە پێناوی بەرژەوەندی خەڵكی عێراق و كوردستان بەتایبەتی لەبەرچەو بگرێت”.

لە چوارچێوەی دەستپێشخەریەكەی وەفدێكی لە پارتی بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی كوردستان، لەگەڵ حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بۆ سەردانی كردنی ماڵی شیعە و كۆبونەوەیان لەگەڵ موقتەدا سەدر،هەنگاوی گرنگن بۆ ڕێكخستنەوەی پڕۆسەی سیاسی جێگركردنی دۆخەكە چونكە عێراق لەبەردەم دۆخێكدایە زوو فریا نەكەون ڕوداوی خەراپ ڕودەدات”.

بەهیواین لایەنە سیاسییەكانی تریش بەهەمان شێوە بە گیانی بەرپرسیارانە مامەڵە بكەن، لە بابەتە حزبی و شەخسییەكان دوور بكەونەوە لەسەر بەرژەوەندی خەڵكی عێراق و كوردستان كۆدەنگبن و هاوكاری كاك مەسعودبن،دۆخەكە تێ بپەڕێنن.

ئەم دەست پێشخەریە ڕەنگدانەوەی دەبێت لە ڕێكخستنەوەی ناوماڵی كوردی، لە میدیاكانەوە چەندان بەرپرس لێدوانی نابەرپرسیارانە دەبیستین و دڵە ڕاوكێ لەناو خەڵكی كوردستان دروست كردووە”.

پێگەی جەنابی كاك مەسعود لەسەر ئاستی پارتی و كوردستان تێ پەڕیوە و چەندان جاری تریش بە دەستپێشخەری كاك مەسعوود، لایەنەكان ڕێكەوتوون و حكوومەتی عێراق پێكهێندراوە،جارێكی تریش دەست پێشخەری جەنابی بارزانی، سەنگ و قورسایی خۆی هەیە و لایەنەكانی عێراقی بەئەمری واقیع ناتوانن خۆیانی لێ لابدەن، لەماوەی ڕابردووش لایەنەكانی عێراقی هاتوونەتە بارەگای بارزانی ئەوەش قورسایی پێگەی جەنابیانە لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە”.

بەپەلە

ئومێد خۆشناو: هەواڵی مردنی بەرپرسێكی عێراقی لە هەولێر درۆییە

وردەكاری لە كۆمێنتە ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگاری هەولێرەوە سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لە چەند کەناڵ و پەیجێکی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *