نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی بووجەیەکی 115ملیۆن دیناری بۆ تووشبوانی ئۆتیزم لە ڕانییە سەرفرکرا

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی بووجەیەکی 115ملیۆن دیناری بۆ تووشبوانی ئۆتیزم لە ڕانییە سەرفرکرا

بەفەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 114 ملیۆن دینار بۆ منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم لە دەڤەری راپەرین خەرج دەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: “لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و سەلامەتی منداڵانی تووشبووی بە ئۆتیزم لە دەڤەری راپەرین، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجکردنی بری 114 ملیۆن و 835 هەزار دینار، بۆ منداڵانی تووشبووی ئۆتیزم لە دەڤەری راپەرین”.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو کە خەرجکردنی ئەم بڕە پارەیە بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی دایەنگەی شارۆچکەی حاجیاوە و دابینکردنی کەلوپەل و پێداویستییەکانی باڵەخانەكەیە کە خاوەنداریەتییەکەی بۆ وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە و تایبەت دەکرێت بە سەنتەری ئۆتیزم.

بەپەلە

ئومێد خۆشناو: هەواڵی مردنی بەرپرسێكی عێراقی لە هەولێر درۆییە

وردەكاری لە كۆمێنتە ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگاری هەولێرەوە سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لە چەند کەناڵ و پەیجێکی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *