نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارتی: هۆشیار زێباری وەک بەربژێری پارتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەمێنێتەوە و ناکشێتەوە

پارتی: هۆشیار زێباری وەک بەربژێری پارتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەمێنێتەوە و ناکشێتەوە

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، هۆشیار زێباری وەک بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دەمێنێتەوە و ناکشێتەوە.

گوتەبژێری پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت ” ئەوەی تاوەکو ئێستا ئێمە بڕیارمان لەسەرداوە هەر ئەوەیە کە کاک هۆشیار زێباری وەک بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پشکی کوردستان بۆ سەرۆککۆماری بەربژێر بکرێت و هیچ شتێکیش لەبارەی کشانەوەی نییە.”

لەبارەی سەردانی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ هەولێر و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی گوتی ” قائانی دەمێکە لە بەغدایە و چەندین جاریش هاتووەتە هەولێر و سەردانی سەرۆک بارزانی کردووە، داوایان لە سەرۆک بارزانی کردووە رۆڵ ببینێت بەهۆی ئەو رێزەی لە سەرتاسەری عێراق لێی دەگرن بۆ ئەوەی بتوانێت کێشەکانی نێو ماڵی شیعە چارەسەربکات.” 

بەپەلە

ئومێد خۆشناو: هەواڵی مردنی بەرپرسێكی عێراقی لە هەولێر درۆییە

وردەكاری لە كۆمێنتە ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگاری هەولێرەوە سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لە چەند کەناڵ و پەیجێکی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *