نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت ته‌رمی چوار كۆچبه‌ری دیكه‌ گه‌یشتنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان

به‌راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت ته‌رمی چوار كۆچبه‌ری دیكه‌ گه‌یشتنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان

ئێستا چوار ته‌رمی دیكه‌ كه‌ له‌ ئاوی نێوان (یۆنان – ئیتاڵیا) خنكابوون، به‌ راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گه‌ڕێندرانه‌وه‌ هه‌ولێری پایته‌خت.

هه‌ڵگورد ساڵه‌یی، له‌ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی راگه‌یاند، له‌ ئاكامی ژێرئاوكه‌وتنی 3 به‌له‌می كۆچبه‌ران، سه‌ره‌تا 9 ته‌رم دۆزرانه‌وه‌، له‌ ئێستادا 4ـیان گه‌یشتنه‌وه‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان.

ساڵه‌یی گوتی: “هه‌ر ئێستا پێمان راگه‌یه‌ندرا، ته‌رمێكی دیكه‌ش دۆزرایه‌وه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌مان ئه‌و 3 به‌له‌مه‌ی كۆچبه‌راندابووه‌، له‌ ئاوه‌كانی ئیجه‌دا خنكاوه‌. ده‌شڵێت:  “كۆی گشتی بوون به‌ 10 ته‌رمی كۆچبه‌ران، له‌ داهاتوودا هه‌موویان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان”.

بەپەلە

ئومێد خۆشناو: هەواڵی مردنی بەرپرسێكی عێراقی لە هەولێر درۆییە

وردەكاری لە كۆمێنتە ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگاری هەولێرەوە سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لە چەند کەناڵ و پەیجێکی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *