نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / له‌باره‌ی لێدانی گۆرانی عه‌ره‌بی له‌ بڵندگۆی مزگه‌وتێكی كۆیه‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

له‌باره‌ی لێدانی گۆرانی عه‌ره‌بی له‌ بڵندگۆی مزگه‌وتێكی كۆیه‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

ئەمڕۆ هەینی لە مزگەوتی گەورەی شاری کۆیە، دوای قورئان خوێندن لە بڵندگۆی مزگەوتەکەوە گۆرانییەکی عەرەبی لێدرا و ئه‌وه‌ش ناڕەزایی لێ كەوتەوە.

مەلا جەمال ئیمام و وتاربێژی مزگەوتی گەورەی کۆیە، لەبارەی پەخشکردنی گۆرانیی عەرەبی لە بڵندگۆی مزگەوتەکەیەوە رایگەیاند، ئامێری پەخشی مزگەوتەکەیان کە قورئانیان لێیەوە پەخش کردووە، گرفتی تەکنیکی ھەبووە، ڕادیۆی ئامێرەکە لە ئۆتۆمبێل و رادیۆکانی نزیک مزگەوتەكە دەنگی وەرگرتووە و ئەم گۆرانیەی پەخش کردووە.

مەلا جەمال كە بەرپرسی یەکێتیی زانایانی ئایینی کۆیەشە، ده‌شڵێت، كە هەڵەكە تەکنیکی بووە لە میمۆری ئامێرەکەدا، دەنا بە دەستی ئەنقەست نەبووە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *