
ئەمڕۆ هەینی لە مزگەوتی گەورەی شاری کۆیە، دوای قورئان خوێندن لە بڵندگۆی مزگەوتەکەوە گۆرانییەکی عەرەبی لێدرا و ئهوهش ناڕەزایی لێ كەوتەوە.
مەلا جەمال ئیمام و وتاربێژی مزگەوتی گەورەی کۆیە، لەبارەی پەخشکردنی گۆرانیی عەرەبی لە بڵندگۆی مزگەوتەکەیەوە رایگەیاند، ئامێری پەخشی مزگەوتەکەیان کە قورئانیان لێیەوە پەخش کردووە، گرفتی تەکنیکی ھەبووە، ڕادیۆی ئامێرەکە لە ئۆتۆمبێل و رادیۆکانی نزیک مزگەوتەكە دەنگی وەرگرتووە و ئەم گۆرانیەی پەخش کردووە.
مەلا جەمال كە بەرپرسی یەکێتیی زانایانی ئایینی کۆیەشە، دهشڵێت، كە هەڵەكە تەکنیکی بووە لە میمۆری ئامێرەکەدا، دەنا بە دەستی ئەنقەست نەبووە.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە