نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / كونسوڵی كۆریای باشوور بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ت: کوردستان بە ماڵی دووەممه‌ و میهرەبانيی خەڵک له‌بیر ناكه‌م

كونسوڵی كۆریای باشوور بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ت: کوردستان بە ماڵی دووەممه‌ و میهرەبانيی خەڵک له‌بیر ناكه‌م

كونسوڵی كۆریای باشوور بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ت: کوردستان بە ماڵی دووەممه‌ و میهرەبانيی خەڵک له‌بیر ناكه‌م

ئەمڕۆ دووشەممە 24/1/2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە چۆی کوانژین، کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد کە بۆ ماڵئاواییکردن و بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.

سەرۆکی حکوومەت بە پێزانینەوە ئاماژەی بە ڕۆڵی کونسوڵی گشتیی کۆریای باشووری کرد لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.

کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور، سوپاسی هەماهەنگیی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە گەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی کرد و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو هەمیشە، کوردستان بە ماڵی دووەمی خۆی دەزانێت و میهرەبانيی و میواندۆستيی خەڵکی کوردستانیش لە بیر ناکات.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *