نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتى خوێندنى باڵا: بەبێ کارتى ڤاکسین مامەڵەى هاوڵاتییان ڕاییناکرێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا: بەبێ کارتى ڤاکسین مامەڵەى هاوڵاتییان ڕاییناکرێت

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڵاویکردەوە، بە بڕیارى سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەى باڵاى ڕووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا، چەند بڕیارێک بۆ پاراستنی سەلامەتیى گیانی ھاوڵاتییان و فەرمانبەران و مامۆستایان لە دامودەزگاکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرکرا.

هه‌ر به‌پێی بڕیاره‌كانى خوێندنى باڵا، ئەو فەرمانبەرانەى دیوانى وەزارەت کە خۆیان ڤاكسینكردووه‌، پێویستە تا ڕۆژى پێنجشەمە ڕێکكەوتى (٢٧/١/٢٠٢٢) وێنەیەک لە ناسنامە یاخود کارتى ڤاکسین بۆ دەزگاى سەرپەرشتى و دڵنیایى جۆرى/ بەڕێوەبەرایەتیى تەندروستى و سەلامەتى لە دیوانى وەزارەت بنێرن.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو فەرمانبەرانەى دیوانى وەزارەت خۆیان ڤاكسیننه‌كردووه‌، بەبێ تێستى کۆرۆنا کە (٤٨) كاتژمێری بەسەردا تێپەڕنەبووبێت، ڕێگەى پێنادرێت بێتە دەوام و بە نەهاتوو هەژماردەکرێت، لە ڕۆژى دەرچوونى ئەم نووسراوەوە.

له ‌بڕیارێكى دیكه‌دا هاتووه‌، لە دواى ڕێکەوتى (١/٢/٢٠٢٢) بەدواوە هیچ کەسێک ڕێگەى پێنادرێت سەردانى وەزارەتەکە بکات بەبێ هەبوونى کارتى ڤاکسین یان ئەنجامدانى تێستى کۆرۆنا کە (٤٨) سەعاتى بەسەردا تێپەڕنەبووبێت.

بەپەلە

ئومێد خۆشناو: هەواڵی مردنی بەرپرسێكی عێراقی لە هەولێر درۆییە

وردەكاری لە كۆمێنتە ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگاری هەولێرەوە سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لە چەند کەناڵ و پەیجێکی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *