نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / شنگال.. هێزە عێراقییەكان چەندین چەكداری پەكەكەیان دەستگیركردووە

شنگال.. هێزە عێراقییەكان چەندین چەكداری پەكەكەیان دەستگیركردووە

هێزەکانی عێراق ژمارەیەک چەکداری پەکەکە لەشنگال دەستگیر دەکەن و لیوا عەبدولخالق تەلعەتیش دەڵێ، خاڵێکی رێکەوتنی شنگال دەرکردنی پەکەکەو هێزی ناشەرعیە لە شنگال.
لیوا عەبدولخالق تەلعەت، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق راگەیاند: ” بەگوێرەی رێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ ئاسایی کردنەوەی رەوشی شنگال، بڕیاربوو پۆلیسی ناوخۆیی لە شنگال دابمەزرێت و ئەرکی پاراستنی رەوشی ناوچەکە لەست هێزی پۆلیسی عێراقی بێت کە هێزێکی نوێ دەبێت بۆ شنگال، بەڵام دیارە پەکەکەو هەندێ هێزی ناشەرعی رێگرن لەبەردەم پڕۆسەی ئاسایی کردنەوەی رەوشی شنگال.
نوێنەری هەرێمی کوردستان دەشڵێت” چەند رۆژێکە کێشە کەوتووتە نێوان هێزە عێراقیەکان و چەکدارانی پەکەکە لە قەزای شنگال، ئەگەر رەوشەکە کۆنتڕۆڵ نەکرێت ئەوە بێگومان لەدەست دەردەچێت و رووداوی خراپتری لێ دەکەوێتەوە.
لیوا عەبدولخالق تەلعەت ئاماژەی بۆ ئەوەکرد” ئێستا ئەرکی هێزە عێراقییەکانە کێشەی شنگال چارەسەر بکەن و پەکەکەو هەموو ئەو هێزانەی نا شەرعین نابێت بمێنن لە شنگال.

بەپەلە

مەسرور بارزانی: هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زیانی بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراق هەیە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە وەزیری كارەبای عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت، کە هێرشکردنە سەر …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *