نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی لێتوانیا دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی لێتوانیا دەکات

له‌ دیداره‌كه‌ وەزیری دەرەوەی لێتوانیا سوپاسی هەماهەنگیی و هاریکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد

لە کۆبوونوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و پەرەپێدانی  پەیوەندیی دوولایەنە و کێشەی کۆچبەران لە ئەوروپا کرا.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ هەر هەماهەنگییەکی پێویست لەگەڵ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەران دووپاتکردەوە
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ هەر هەماهەنگییەکی پێویست لەگەڵ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەران دووپاتکردەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ هەر هەماهەنگییەکی پێویست لەگەڵ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەران دووپاتکردەوە و جەختی لە گرنگیی رێگریکردن لە کۆچکردنی نایاسایی و بازرگانیکردن بە مرۆڤ کردەوە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم رووەوە رێکاری توند و پێویستی گرتووەتەبەر. 

وەزیری دەرەوەی لێتوانیا سوپاسی هەماهەنگیی و هاریکاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لەگەڵ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ چارەسەرکردنی پرسی کۆچبەران و ئاسانکاریکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ژمارەیەکی زۆری کۆچبەران لە سەر سنوورەکانی بێلاروس و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بۆ هەرێمی کوردستان.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گابريێليوس لاندسبێرگيس، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى لێتوانيا

وەزیری دەرەوەی لێتوانیا هەروەها ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو بوارانەی جێی بایەخی هاوبەشن، بەتایبەتی لە بواری خوێندن و پەروەردە.

بەپەلە

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا باسی مووچە كرا

لە تەوەرێكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان باسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كرا و …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *