نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / زیاتر لە 5 هەزار پلەدار و کارمەندی پێشمەرگە پلەیان بەرزدەکرێتەوە

زیاتر لە 5 هەزار پلەدار و کارمەندی پێشمەرگە پلەیان بەرزدەکرێتەوە

5787 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بە دیوانی وەزارەت و لیواکان بە فەرمانێکی وەزاری پلەیان بەرز دەکرێتەوە.

بە گوێرەی نووسراوێکی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە، 5787 پلەدار و پێشمەرگە کە سەربە دیوانی وەزارەت و لیواکانن بە فەرمانی وەزیری پێشمەرگە پلەکانیان بەرز دەکرێتەوە.

بڕیارەکە بە پشتبەستن بە ماددەی 14 لە سیستەمی ژمارە 6ـی ساڵی 2011 لە پەیڕەوی (نیزامی) راژە و خانەنشینی پێشمەرگە تایبەت بە یاسای ژمارە 38ـی ساڵی 2007لەگەڵ رێنمایی پلە بەرزکردنەوەی کارمەندان  دراوە.

ناو ئەو کەسانەی پلەکانیان بەرز دەکرێتەوە بەسەر دوو لیستدا دابەش دەبن، ئەوانیش:

– لیستی یەکەم ناوی 5553ـی پلەدار و پێشمەرگە لەخۆدەگرێت

– لیستی دووەم ناوی 334 پلەدار و پێشمەرگە لەخۆدەگرێت.

فەرمانی وەزاری تایبەت بە پلە بەرزکردنەوە

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *