نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئومێد خۆشناو: پارێزگاری هەولێر: شەش یانەی تری شەوانە داخران.

ئومێد خۆشناو: پارێزگاری هەولێر: شەش یانەی تری شەوانە داخران.

لە راگەیەندراوێکی پارێزگای هەولێردا هاتووە، “لەدرێژەی هەڵمەتی داخستنی ئەو شوێنانەی پابەندنین بەبڕیار و ڕێنماییەکانی پارێزگای هەولێر و بوونتە هۆی بێزاری هاوڵاتییان و لادان لەیاسا، 6 یانەی دیکەی شەوانە لە عەنکاوا و هەولێر بەسەرپەرشتی قائیمقامیەتی قەزایی ناوەند لەلایەن هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش داخران و رێکاری یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیرایەبەر”.

جێگەی باسە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی رێگەگرتن لەدیاردەى ناشیرین و دوور لە ئادابى گشتى و روونەدانى ڕووداوى نەخوازرا و پاراستنى داب و نەریت و بەهۆی سەرپێچیی و پابەندنەبوون بەبڕیار و رێنمایەکانی پارێزگای هەولێر، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین شوێن داخراون و هەڵمەتەکەش بەردەوامە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *