
بەرێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت لە سبەی یەكشەممەوە بڕیاری لێخۆشبوون بۆ سەدا 15ی قەرزی ئاو دەچێتە واری جێبەجێكردنەوە.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێمی كوردستان ڕاگەیاند: لە دوای بریارەكەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ لێخۆشبوون لەسەدا 15 بۆ قەرزی ئاو لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی ئامادەكاریمان بۆ جێبەجكردنەكەی تەواو كرد، لە سبەی یەكشەممەوه بڕیارەكە دەچێتە واری جێبەجێكردنەوە.
گوتیشی:: ھەر ھاوبەشێك دەتوانێت سەردانی بەرێوەبەرایەتییەكان بكات كۆی قەرزەكان بداتەوە لەو كاتەشدا سەدا 15ی كۆی گشتیی قەرزەكە لێخۆشبوونی بۆ دەكرێت، پرۆسەكەش تا كۆتای مانگی دووی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە