كۆمپانیایهكی بازرگانی و پیشهسازی ئۆتۆمبێل ماوهیهك دوو ههفته لهئێستا بانگهوازی بڵاوكردۆتهوه كه پێویستی به شۆفێری ئۆتۆمبێل ههیه به مهرجێك ئۆتۆمبێلی لاندكرۆزهری پێبێ و مانگانه مووچەی هەزار و 800 دۆلار دهدات.
رۆژی پێنجشەممە 13-1-2022 لە هەولێر کۆمپانیایەک بە ناوی “رێدڵ” زیاتر لە 10 ئۆتۆمبێلی هاونیشتمانییان وەردەگرێت بۆ ئەوەی گرێبەستیان بۆ بکات و دواتر بیانخاتە سەر کار، بەڵام هاونیشتمانییەک دەڵێت ” هەشت ئۆتۆمبێلمان دزراوە و نرخیان 600 هەزار دۆلارە.”
بارزان محەممەدئەمین هەولێرە ئەو وردەکاریی بردنی ئۆتۆمبێلەکانی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو باسکرد و گوتی ” ئێمە چەند کەسێک زانیمان کە کۆمپانیایەک دەیەوێت خەڵک دابمەزرێنێت بە مووچەی 1800 دۆلار بەڵام بەمەرجێک کە ئۆتۆمبێلی جۆری لاندکروزەری مۆدێلی سەروو 2017ی هەبێت. رۆژانە لە کاژێر 7:00 بۆ 5:00ی ئێوارە کاری بۆ بکەین. هەروەها کۆمپانیاکە پێیان گوتین کە بەنزین و رۆنیش لەسەر ئەوان دەبێت و لە دوای کارکردنیش ئۆتۆمبێلەکان لای خۆمان دەبێت