هۆشیار زێباری . ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بڵاوی كرده‌وه “له‌چه‌ند په‌یجێكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندنی نابه‌رپرس وا بڵاو كراوه‌ته‌وه كه ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق بووینه”.
ڕاشیگه‌یاند “ئه‌م ده‌نگۆ و ڕاپۆرتانه دوورن له ڕاستییه‌وه و لێره‌دا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێدوانی له‌مجۆره‌مان نه‌داوه”.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند “لای ئێمه پۆستی سه‌رۆك كۆمار پۆستێكی سه‌روه‌ری گرینگی عێراقه و پێویسته لایه‌نی كوردی له‌سه‌ری یه‌ك ده‌نگ بن”.