نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / ئۆمیکرۆن کۆتا جۆری ڤایرۆسی کۆرۆنا نابێت

ئۆمیکرۆن کۆتا جۆری ڤایرۆسی کۆرۆنا نابێت

ئەدھانۆم ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، ھەفتەی رابردوو زۆرترین ئاماری توشبون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە لە سەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەوە و زۆرینەی توشبوەکانیش توشبوی ئۆمیکرۆن بوون. 


وتیشی، ئەم جۆرە نوێیەی کۆرۆنا مەترسی لەسەر ئەو کەسانە کەمترە کە ڤاکسینیان بەکارھێناوە، بەڵام  نابێت لە مەترسییەکەی کەمبکرێتەوە، چونکە ھاوشێوەی جۆرەکانی تری کۆرۆنا کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤەکان ھەیە.


بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی جیھانیی راشیگەیاندوە ، ئۆمیکرۆن کۆتا جۆری ڤایرۆسی کۆرۆنا نابێت و جارێکی تریش داوای کردوە ڤاکسینەکان بەشێوەیەکی یەکسان بەسەر وڵاتانی جیھاندا دابەش بکرێن.

بەپەلە

میدیای سووریا دەڵێت هەسەدە و دیمەشق گەیشتنە لێکتێگەیشتن

میدیای سووریا دەڵێ، حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێکی نوێ. بەپێی ئەو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *